دواین زانیاری سەبارەت بە چارەنووسی ئەو سێ کەسەی کەوتنە ناو رووباری گەلی عەلی بەگ

‌هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران، هەڵگورد شێخ نەجیب لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا دواین زانیاری سەبارەت بە گەڕان بە دوای ئەو سێ کەسەی هەینی رابردوو ئاشکرا دەکات کە کەوتنە رووباری گەلی عەلی بەگ و دووانیان منداڵبوون.

سێ شەممە، ٥ ئایار ٢٠٢٦، هەڵگورد شێخ نەجیب رایگەیاند "لەگەڵ بەرگریی شارستانی ڕێڕەوێکیان دروستکردووە بۆ ئەوەی لەڕێگەی حەفارەوە مەلەوانەکان زیاتر بتوانن بچنە قووڵایی ئاوی ڕووبارەکە و بگەڕێن بەدوای قوربانییەکان، بەڵام لەم وەرزەدا شەپۆلی ئاوەکە خێرایە و ئاوەکەش زۆر لێڵە هەربۆیە کاری ئەوان قورستر کردووە".

شەوی هەینی،  ١ ئایار ئۆتۆمبێلێک بە ٥ سەرنشینەوە کەوتە ناو ڕووباری گەلی عەلی بەگ و دووان لە سەرنشینەکان کە دایک و باوکێک بوون ڕزگاریان بووە، بەڵام ٢ منداڵەکەیان کە تەمەنیان ٣ ساڵ و ٧ ساڵە لەگەڵ کچێکی ١٧ ساڵ کەوتنە ناو ڕووبارەکە و هێشتا بێسەرووشوێنن.




PM:04:57:05/05/2026