تەرمی یەکێک لەو منداڵانەی کەوتە ناو رووباری گەلی عەلی بەگ دۆزرایەوە

‌لاوەند خورشێد، ئەو منداڵەی تەرمەکەی دۆزراوەتەوە

بەڕێوبەری بەرگری شارستانی سۆران، کاروان میراودەلی لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان ئاشکرایکرد"  ئەو منداڵەی تەرمەکەی دۆزراوەتەوە بریتییە لە لاوەند خورشید، تەمەن ٧ ساڵ".

سێ شەممە، ١ ئایار ٢٠٢٦، کاروان میراودەلی رایگەیاند "ئەمڕۆ بە بەشداریی ١١٠ کارمەند، بەردەوام بووین لە گەڕان بەدوای ئەو سێ منداڵەی شەوی  ١لەسەر ٢ی ئایار بە ئۆتۆمبێلەکەیانەوە کەوتنە ناو ئاوی گەلی عەلی بەگ. نزیک کاتژمێر ٦:٠٠ ی ئێوارە تەرمی یەکێک لە منداڵەکان دۆزرایەوە و گەڕان بەردەوامە بەدوای دوو منداڵەکەی دیکە بەردەوامە".

شەوی هەینی،  ١ ئایار ئۆتۆمبێلێک بە  ٥ سەرنشینەوە کەوتە ناو ڕووباری گەلی عەلی بەگ و دووان لە سەرنشینەکان کە دایک و باوکێک بوون ڕزگاریان بووە، بەڵام ٢ منداڵەکەیان کە تەمەنیان ٣ ساڵ و ٧ ساڵە لەگەڵ کچێکی ١٧ ساڵ کەوتنە ناو ڕووبارەکە و هێشتا دووانیان بێسەرووشوێنن.




PM:06:23:05/05/2026