نێچیرڤان بارزانی: لەگەڵ حەلبوسی پەڕەیەکی نوێ هەڵدەدەینەوە
بۆ کێشەکانمان لەگەڵ یەکێتی ئەنجومەنێکی سیاسی باڵا پێکدێنین

سەرۆکی هەرێمی کوردستان  لە کاتی کۆتایی هاتنی سەردانەکەی بۆ بەغدا کە دوو رۆژی پێچوو رایگەیاند" ئێمە لەگەڵ حەلبوسی پەڕەیەکی نوێ هەڵدەدەینەوە" هەروەها لەبارەی کێشەکانیان لەگەڵ یەکێتی باسی لە پێکهێنانی ئەنجومەنێکی باڵا کرد و سەبارەت بە سەرۆک کۆماریشەوە وتی" ئەو کوردە و لە خۆمانە و هەوڵدەدەین لە ئایندەدا سەردانی بکەن".

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دوای تەواوبوونی سەردانە دوو رۆژییەکەی بۆ بەغدا رایگەیاند " کە سەردانەکە "سەرکەوتوو و بەرهەمدار” بووە و تێیدا لەگەڵ لایەنە سیاسی و نیشتمانییەکان گفتوگۆی ئەرێنی ئەنجامدراوە".

ئەو باسکرد کە لە دیدارەکاندا جەخت لە هاوکاری هاوبەش کراوەتەوە بۆ چارەسەرکردنی ئاڵنگارییە سیاسی، ئەمنی و ئابوورییەکان، هەروەها بابەتی کۆنترۆڵکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت و باشترکردنی دۆخی ئابووریی عێراق گرنگ بووە.

هەروەها نێچیرڤان بارزانی پشتگیری خۆی دووپات کردەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ و کارکردنی هاوبەش لەپێناو سەقامگیری و پێشکەوتنی عێراق.

لە کۆتاییدا، سەرۆکی هەرێم سوپاسی پێشوازی و گفتوگۆ بونیادنەرەکانی کرد و وتی" ئەم لێک تێگەیشتنانە بەرژەوەندی گشتی عێراقدا خزمەت دەکەن".




PM:09:17:05/05/2026