هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆرسکیل لە ناوچە گەشتیارییەکان قەدەغە کرا

هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، بەمەبەستی دروست نەبوونی جەنجاڵی لە ناوچە گەشتیاری و سەیرانگەکان بڕیار درا بە قەدەغە کردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و مۆتۆرسیکل لە و رێگایانەی بە ناوچە گەشتیاریەکاندا تێدەپەڕن.

ئەمڕۆ سێشەممە ٥ـی ئایاری ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، بڕیارەکە بۆ رۆژانی پێنجشەممە و هەینییە و هەر بارهەڵگرێک لەو کاتانەی کە هاتوچۆ تیایدا قەدەغەیە بەڕێگاکاندا بروات ئەوا لە رێگای کامێراکانەوە سزای دارایی بۆ تۆمار دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژانی شەممان، لە کاتژمێر ١٢ـی نیوەڕۆ تا یەکی شەو، هەروەها رۆژانی هەینی لە حەوتی بەیانییەوە تا دووی شەو بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت.

هاوکات هاتوچۆی هەولێر داوا لە شۆفێرانی بارهەڵگر و ماتۆرسکیل دەکات پابەندی بڕیارەکە بن بۆ ئەوەی گەشتیاران دوربن لە رووداوی نەخوازراو.




PM:10:47:05/05/2026