سەڕەرای ئاگربەست هێرشەکان بۆسەر هەرێمی کوردستان و کەمپی پەنابەرانی حزبەکانی
رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە و لە شەوی رابردووە بە ٤ درۆن هێرشکراوەتە سەر هەردو
حزبی کۆمەلە و دیموکراتی کوردستانی ئێران لە هەرێمی کوردستان.
میدیای فەرمی حزبی دیموکراتی کوردستان بڵاویکردووەتەوە کە" بەڕەبانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ی بانەمەر،
کۆماری ئیسلامی ئێران بە دوو درۆن هێرشی کردووەتە سەر دەورووبەری بنکەی بنەماڵەکانی
حیزب لە کەمپی ئەردەچال لە نزیک هەولێر".
دەشڵێت" کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماوەی دەسپیی شەو لەگەڵ ئەمریکا و پێشڕەوی هەتا
ئێستا بە زیاتر لە ١٤١ مووشەک و درۆن کەمپی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی
ئێران و بنکەی دەربارانی و پەروەردەییەکانی ئەم حیزبەی بە ئامانج گرتووە".
ئەو هێرشە لە
کاتێکدایە کە شەوی رابردوو بە دوو درۆن کەمپی
سورداش لە نزیک سلێمانی کرایە ئامانج.
هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانیان لێنەکەوتووەتەوە.