کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لەوە دەکاتەوە کە خۆڵبارین بەردەوامە و مەودای بینینی کەم دەبێتەوە وپلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە، لای خۆشیەوە شارەزایەکی کەشناسی دەلێت" گەرمای هاوینە دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما تا ٣٧ پلە بەرز دەبێتەوە".
ئەمڕۆ چوار شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاویەکان هەندێ جار نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵێکی سووک لە سەر بەشێک لە ناوچەی جیا جیا بە تایبەت ناوچەکانی باشووری هەرێم و ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکووک .مەودای بینین / لەنێوان ( ٧ – ٩ ) کم دەبێت لەکاتی تۆزوخۆڵ (7 - 8 ) کم .و پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە ( ٢-٣ ) پلە بەراوررد بە پلەکانی دوێنێ.
هەولێر: ٢٣ پلەی سیلیزی
پیرمام: ١٩ پلەی سیلیزی
سۆران: ٢١ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ١٢ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٢٤ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٢٦ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٢٢ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٢٢ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٢٦ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٢٩ پلەی سیلیزی
ئاشکراشی دەکات کە کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێ پەڵە هەوری جیاجیا. و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە پلەکانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: ٢٥ پلەی سیلیزی
پیرمام: ٢١ پلەی سیلیزی
سۆران: ٢٢ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ١٤ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٢٥ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٢٦ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٢٤ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٢٤ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٢٦ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٢٩ پلەی سیلیزی
لای خۆشیەوە ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی رایگەیاند" سەرەتا بۆ ئەمڕۆ و سبەی پێنجشەمە لەئەنجامی بەردەوامی کاریگەری ئەو بارستە هەوا فێنکەی رووی کردۆتە ناوچەکە پلەکانی گەرما بەجێگیری ئەمێنێتەوە و لە رۆژی هەینیەوە بەگشتی کاریگەریەکانی کۆتایی پێدێت و هێدی هێدی پلەکانی گەرما دەست بەبەرزبوونەوە ئەکەنەوە لەگەڵ بەردەوامی سەقامگیری کەشوهەواو ئاسمانی ناوچەکە بەزۆری ساماڵ ئەبێت ، لەهەفتەی داهاتووەوە بەتایبەت لە رۆژانی ١٠ و ١١ی مانگ بەدواوە تا ٢٠ی مانگ لە ناوچەکانمان قۆناخێکی نوێ لەبەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەستپێدەکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی پەستانی بەرگەهەوا و بەردەوامی سەقامگیری کەش ، بەگشتی لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان بەرزترین پلەکانی گەرما لە ماوەی ئاماژەپێکراودا لەنێوان ٣٥ تا ٣٧ پلەی سەدی بەرزدەبنەوە و کەشی هاوینە لەو ناوچانەدا دەستپێدەکات لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەولێر و دهۆک و ئیدارەی سۆران و راپەرینیش بەرزترین پلەی گەرمی لەنێوان ٢٩ بۆ ٣٢ پلە بەرزدەبنەوە ".