سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کردووە، هەفتەی داهاتوو فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە فەرمی دەگەڕێتەوە بۆ بەغدا و بەشداری لە دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراقدا دەکاتەوە.
ئەم بڕیارەش دوای ئەوە دێت کە عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ داوای گەڕانەوەی ئەو هێزەی کردووە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە بوونی پارتی وەک لایەنێکی سەرەکی و کاریگەر مەرجێکی بنەڕەتییە بۆ سەرخستنی کارنامەی حکوومەت و پڕۆسەی سیاسی وڵات لەم قۆناغەدا.
ئەم هەڵوێستە نوێیەی پارتی دوای بایکۆتێکی کراوە دێت کە لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی ڕابردووەوە دەستی پێکردبوو بەڵام ئێستا بەهۆی دروستبوونی کەشێکی نوێی دیالۆگ و بەڵێنەکانی عەلی زەیدی بۆ گەڕانەوە بۆ سەر بنەما دەستوورییەکان فراکسیۆنی پارتی بڕیاری داوە بچێتەوە ناو پەرلەمان.