هاوڵاتیەک سکاڵا لەسەر محەمەدی حاجی مەحمود تۆمار دەکات

‌محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان

هاوڵاتیەک لە گوندی گوڵەخانە لەلای پۆلیسی هەڵەبجە سکڵای تۆمارکردوە و دەڵێت "لەلایەن هێزێکی حەمەی حاجی مەحمودەوە خانوو و باخی براکەم تێکدراوە و بیری ئاوەکەشی پڕکراوەتەوە".

چوار شەممە، ٦ ئایار ٢٠٢٦، بەختیار حاجی عەبدوڵڵا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " بە فەرمانی محەممەدی حاجی مەحموود، چەند کەسێک خانووی براکەیان (عومەر حاجی عەبدوڵڵا) لە گوڵەخانە رووخاندووە، باخەکەی وێران کراوە و بیری ئاوەکەشی کوێر کراوەتەوە".

ئەو کەسەی کە شەوی رابردوو خانووەکەی لە گوڵەخانە رووخێندراوە، ناوی عومەر حاجی عەبدوڵلایە و زاوا (مێردی خوشک)ی محەمەد حاجی مەحموودە و باوکی شاڵاوە کە پێشتر ئەندامی سەرکردایەتیی حیزبی سۆسیالیست دیموکرات بوو، بەڵام لەگەڵ عەبدوڵڵا حاجی مەحموود جیابووەوە.

لە بارەی رووداوەکەوە رائید ئاکام قوتبەدین، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە دەڵێت "ئەو هاوڵاتییەی خانووەکەی رووخێنراوە، ئەمڕۆ چوار شەممە سکاڵای یاسایی تۆمارکردووە و پەڕاوی بۆ کراوەتەوە و چاوەڕێی بڕیاری دادوەر دەکەین".

گوڵەخانە یەکێکە لە گوندەکانی سەر بە قەزای خورماڵ لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، ئێستا نزیکەی ١٢ ماڵی تێدایە کە سەرجەمیان کەسوکاری نزیکی یەکترن.




PM:08:30:06/05/2026