بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سۆران راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و شۆفێرانی بارهەڵگر و ماتۆرسکیل ئاگادار دەکاتەوە کە "رۆژانی پێنج شەممە لە کاتژمێر ١٢:٠٠ نیوەڕۆ ١:٠٠ شەو و هەینی لە کاتژمێر ٧:٠٠ بەیانی تا ١:٠٠ شەو رێگای حاجی ئۆمەران- سپیلک- هەولێر بەکارنەهێنن.
چوار شەممە، ٦ ئایار ٢٠٢٦، لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە " بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گەشتیاران و رێگریکردن لە دروستبوونی جەنجاڵی لە رێگاوبان و ناوچە گەشتیارییەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی هاتوچۆی (ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆرسیکل) لە رۆژانی کۆتایی هەفتەدا لە رێگای حاجی ئومەران -سپیلک -هەولێر و بە پێچەوانەوە".
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران، ئاگاداری شۆفێرانی بارهەڵگر و خاوەن مۆتۆرسیکلەکان دەکاتەوە، "هەر سەرپێچیکارێک لەو کاتانەی دیاریکراون بەو رێگایانەدا بڕوات، لە رێگەی کامێراکانی (پۆینت تو پۆینت ، جێگر و خولاو) و مەفرەزەکانی هاتووچۆ سزای دارایی بۆ تۆمار دەکرێت".
ئەم رێنماییە لە رۆژی پینج شەمەوە رێککەوتی ٧ ئایاری ٢٠٢٦، کاری پێدەکرێت.