پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن



بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند'' بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە حەوتی ئایاری ٢٠٢٦ بە گشتی ساماڵ دەبێت و تەنها هەندێک پەڵە هەوری جیاجیا لە ئاسماندا دەردەکەون.''

پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ یەک تا دوو پلە بەرز دەبنەوە و خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و مەودای بینینیش لە نێوان هەشت تا دە کیلۆمەتردا جێگیر دەبێت کە ئەمەش نیشانەی نەمانی کاریگەریی ئەو تۆزوخۆڵەیە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا ناوچەکەی گرتبووەوە

بۆ سبەی هەینی ئاسمانی هەرێم بە ساماڵی و پەڵە هەوری دەمێنێتەوە و گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ لە مەودای بینیندا ڕوونادات بەڵام پلەکانی گەرما کەمێکی دیکە ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئاراستەی با بە باکووری خۆرئاوا دەمێنێتەوە و خێراییەکەی لە نێوان ١٠ تا ٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت کە بە کەشێکی مامناوەند و گونجاو بۆ گەشت و سەیران لە ڕۆژانی پشووی کۆتایی هەفتەدا دادەنرێت و پێشبینی دەکرێت گەرمیان بەرزترین پلەی گەرما تۆمار بکات.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: ٢٥ پلەی سیلیزی 
پیرمام: ٢١ پلەی سیلیزی
سۆران: ٢٢ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: ١٤ پلەی سیلیزی 
سلێمانی: ٢٥ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٢٦ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٢٤ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٢٥ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: ٢٦ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٣٠ پلەی سیلیزی




PM:12:10:07/05/2026