ژنێکی تەمەن ٤٣ وەک
یەکەم توشبووی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە پارێزگای کەرکوک کەرەنتینە کراو خرایە
ژێر چاودێری وردی پزیشکییەوە.
سەرچاوەیەکی تەندروستی
کەرکوک بە سپی میدیای راگەیاند، نەخۆشەکە ئافرەتە و دانیشتووی یەکێک لە گوندەکانی
سەر بە پارێزگای کەرکوکە، ئەو ئافرەتە دوێنێ بە نیشانەکانی نەخۆشییەکەوە سەردانی نەخۆشخانەی
ئازادی کردووە.
بە پێی سەرچاوەکە
نەخۆشەکە دەستبەجێ خراوەتە ژێر چاودێریی چڕ و کەرەنتینە کراوە، دوای وەرگرتنی
نموونەی خوێن و ناردنی بۆ تاقیگەکانی بەغدا، کەمێک پێش ئێستا ئەنجامەکەی گەڕایەوە
و دەرکەوت کە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە و پشکنینەکەی پۆزەتیڤە.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە
ئێستا باری تەندروستی نەخۆشەکە جێگیرە و چارەسەری پێویست وەردەگرێت، سەبارەت بە هۆکاری
تووشبوونەکەش، دەرکەوتووە کە ئەو ئافرەتە خاوەنی ئاژەڵ بووە و بەهۆی بەریەککەوتنی
راستەوخۆ لەگەڵ ئاژەڵدا تووشی نەخۆشییەکە بووە.