دادگاییکردنی لاهور و پۆڵاد جەنگی بۆ هەفتەی داهاتوو دواخرا

دادگایی کردنی لاهور جەنگی و پۆڵاد جەنگی بەهۆی ئامادەنەبوونی سکاڵاکارانی کەیسەکە بۆ رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو دواخرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٧ـی ئایاری ٢٠٢٦، ، یەکەم دانیشتنی دادگاییکردن لە دادگای تاوانەکانی ٢ـی سلێمانی بۆ دۆسیەی لاهور شێخ جەنگی دەستیپێکرد و دواتر دادگایکردنەکە دواخرا بۆ ١٤ی ئایار.

فێنک ئەحمەد، بەرپرسی پێشووی ناوەندی هەڵبژاردنی بەرەی گەل لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی، دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی بۆ رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو دواخرا. ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوان چاوەڕوانی بڕیاری دادگا دەکەن و دوای ئەوە هەڵوێستی فەرمی "بەرەی گەل" و لایەنگرانی لاهور شێخ جەنگی رادەگەیەنرێت.

سەبارەت بە هۆکاری دواخستنەکەش، فێنک ئەحمەد روونی کردەوە، دوای خوێندنەوەی پەڕاوەکان دادگا بڕیاری داوە دانیشتنەکە بۆ هەفتەی داهاتوو دوا بخات.

لەلایەکی دیکەوە دانا تەقیەدین، ئەندامی تیمی پارێزەرانی لاهور رایگەیاند، دواخستنی دادگاییەکە بەهۆی ئامادەنەبوونی سکاڵاکارەکان بووە، کە بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانین.

بریاربوو ئەمڕۆ یەکەم دادگاییکردنی لاهور جەنگی و پۆڵاد جەنگی برای لە دوای نزیکەی نۆ مانگ لە دەستگیرکردنیان لە دادگای سلێمانی بەڕێوەبچێت.


 

 




PM:05:31:07/05/2026