پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ لە
سنووری پارێزگای دهۆک مێرمنداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ کە پیشەی شوانکارە بووە، لە کاتی مەلەکردندا
لە ئاوی رووباری نێردۆش خنکا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٧ـی
ئایاری ٢٠٢٦، لە سنووری کۆمەڵگای چڕە مێرمنداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ کە پیشەی شوانکارە
بووە بە مەبەستی مەلەکردن چووەتە سەر رووباری نێردۆش بەڵام بەهۆی نەشارەزاییەوە لە
ئاوەکەدا خنکاوە و گیانی لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەکان میرمناڵەکە
ناوی غازی ثامرە و دانیشتووی کۆمەڵگای چڕەی سەر بە قەزای شێخان بووە، دوای دۆزینەوەی
تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە بۆ ئەنجامدانی توێکاری و رێکارە یاساییەکان.