بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوا لە هاوڵاتییان دەکات "لە نزیک بەنداو، چەم و رووبارەکان ئاگاداری خۆیان بن".
پێنج شەممە، ٧ ئایار ٢٠٢٦، لە راگەیاندراوەکەدا مەترسییەکانی مەلەکردن لە بەنداو و گۆماوەکان بەمشێوەیە خراوەتەڕوو:
_قووڵیی نادیار: زۆرجار قووڵیی ئاوی بەنداوەکان یەکسان نییە و لەناکاو قووڵ دەبن، ئەمەش دەبێتە هۆی شڵەژان و خنکانی مەلەوانەکە.
_ساردیی ئاو: پلەی گەرمیی ئاوی بنەوە زۆر نزمە، ئەمەش دەبێتە هۆی گرژبوونی ماسولکەکان و لەدەستدانی توانای جووڵە.
_قوڕ و لیتە: بنکەی زۆربەی بەنداوەکان پڕە لە قوڕ و لیتە، کە وەک تەڵە کار دەکەن و قاچی مەلەوانەکە بەرەو خوارەوە رادەکێشن.
هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە کە هۆکارە ژینگەییەکان مەترسییەکی گەورەن لە رووبار و چەمەکاندا، لەوانە:
تەوژمی ژێر ئاو: رەنگە رووی ئاوەکە ئارام دیار بێت، بەڵام لە ژێرەوە تەوژمێکی بەهێز هەبێت کە مرۆڤ رابماڵێت.
پاشماوە و دارودەپەڕ: هەبوونی تەل، بەردی تیژ، یان لقی دار لە ناو ئاوەکەدا، کە دەبنە هۆی برینداربوون یان گیرخواردنی مەلەوانەکە.