ئیبراهیم زولفەقاری، وتەبێژی بارەگای ناوەندی خاتەمو لئەنبیا کە یەکەی بەڕێوەبردنی جەنگی هێزە چەکدارەکانی ئێرانە، ڕایگەیاند"سوپای ئەمریکا بە پێشێلکردنی ئاگربەست كهشتیهكی نهوتههڵگری ئێرانی کردووەتە ئامانج".
زولفەقاری لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەڵیت" سوپای ئەمریکا بە پێشێلکردنی ئاگربەست، كهشتیهكی نەوتههڵگری ئێرانی کردە ئامانج کە لە سنووره ئاوییهكانی ئێراندا لە ناوچەی جاسک-ەوە بەرەو گەرووی هورمز دهچوو".
ئهوهیشی خستهڕوو كه سوپای ئەمریکا هێرشێکی دیکەی کردووەتە سەر کەشتییەکی دیکە کە لە نزیک کەناراوەکانی فوجەیرەی ئیماراتەوە دەچوو بۆ گەرووی هورمز.
ئەمڕۆش دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، سێ کەشتی جەنگی ئەمریکا لە ژێر هێرش و مووشەکی ئێراندا بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیوە و ئەوەشی خستەڕوو کە سوپای ئەمریکا زیانی زۆریان بە هێرشبەرە ئێرانییەکان گەیاندووە.