پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکاتەوە.

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ  هەینی کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: ٢٥ پلەی سیلیزی 
پیرمام: ٢٢ پلەی سیلیزی
سۆران: ٢٢ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: ١٥ پلەی سیلیزی 
سلێمانی: ٢٥ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٢٥ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٢٤ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٢٦ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: ٢٦ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٣٠ پلەی سیلیزی

ئاشکراشی دەکات کە سبەی  شەممە کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێ پەڵە هەوری جیاجیا و  پلەکانی گەرما  کەمێک بەرزتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: ٢٦ پلەی سیلیزی 
پیرمام: ٢٢ پلەی سیلیزی
سۆران: ٢٣ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: ١٦ پلەی سیلیزی 
سلێمانی: ٢٦ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٢٦ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٢٥ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٢٦ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: ٢٦ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٣٠ پلەی سیلیزی





AM:11:29:08/05/2026