حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بڵاویدەکاتەوە کە " بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، بە مووشەک هێرش کرایە سەر کەمپی چێژنیکان لە نزیک شاری هەولێر".
کەمپی چێژنیکان شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حیزبی دیموکراتە و لە دەسپێکی شەڕی ٤ ڕۆژەوە هەتا ئێستا چەندین جار لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە کراوەتە ئامانج.
ئەم هێرشە لەکاتێکدایە کە ڕۆژی ڕابردوو کۆماری ئیسلامی دوو جار شاخەکانی ناوچەی بالیسان لە باشووری کوردستان کردووە ئامانج.
ئەم حزبە رایدەگەیەنێت" کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماوەی شەڕ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیلەوە هەتا ئێستا بە زیاتر لە ١٢٢ مووشەک و درۆن کەمپی بنەماڵەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و بنکە درمانی و پەروەردەییەکانی ئەم حیزبەی بە ئامانج گرتووە".