ئەمڕۆ شەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە تورکیا و لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا و بەرپرسانی دیکەی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم، لەو سەردانەیدا مەسرور بارزانی، لە کۆشکی دۆڵمە باخچە لە شاری ئیستانبوڵ، لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
وەک ڕاگەیەندراوەکە باسی لێوەکردووە، لە کۆبوونەوەکاندا، جیا لە گفتوگۆکردن لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی بارودۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکرێت.
کاتی کۆبوونەوەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە دەبن:
- کاتژمێر ١٠:٣٠ یان ١١ لەگەڵ وەزیری دەرەوە کۆدەبێتەوە.
- کاتژمێر ١٤ لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆشکی دۆڵمەباخچە کۆدەبێتەوە.
- دوای ئەوە لەگەڵ وەزیری وزەی تورکیا کۆدەبێتەوە.