کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتوو راگەیەنرا

کەشناسی هەرێمی کوردستان کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکاتەوە.

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ شەممە بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبونی هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا و پلەکانی گەرما / بەرزتر دەبێت بە (٣ –٢) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: ٢٨ پلەی سیلیزی 
پیرمام: ٢٤ پلەی سیلیزی
سۆران: ٢٥ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: ١٨ پلەی سیلیزی 
سلێمانی: ٢٧ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٢٨ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٢٧ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٢٨ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: ٢٧ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٣٠ پلەی سیلیزی

ئاشکراشی دەکات کە سبەی یەک شەممە کەشی ناوچەکەمان جێگیرە و ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا و پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (١– ٢ ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: ٣٠ پلەی سیلیزی 
پیرمام: ٢٦ پلەی سیلیزی
سۆران: ٢٧ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: ١٩ پلەی سیلیزی 
سلێمانی: ٢٨ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٣٠ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٢٩ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٣٠ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: ٢٩ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٣٣ پلەی سیلیزی




PM:12:20:09/05/2026