بە ٣ مووشەک هێرشکرایە سەر سنوری هەولێر

‌وێنەیەک لە کاتی بوردومانەکە

ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، ئەمجەد حوسێن پەناهی سەبارەت بە هێرشەکە بە میدیاکانی راگەیاند "نیوەڕۆی ئەمڕۆ بارەگاکانمان لە دۆڵی ئالانەی سنووری هەولێر بە مووشەک لەلایەن ئێرانەوە بۆردوومان کران".

یەک شەممە، ١٠ ئایار ٢٠٢٦، ئەمجەد حوسێن پەناهی وتیشی "هێرشەکە بە ٣ مووشەک بوو، زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی مادی لێکەوتووەتەوە، ، لە ٢٨بی شوباتەوە تا ئەمڕۆ بە ٧٦ درۆن و مووشەک بارەگانمان لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان کراون".

لە ٨ نیسانی ٢٠٢٦، ئەمریکا و ئێران ئاگربەستیان ئەنجامداوە، بەڵام تا ئێستا هێرشەکانی ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان نەوەستاوە.




PM:02:16:10/05/2026