کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و باس لە دروستبوونی تۆزوخۆڵێکی سووک لەناوچەکانی باشووری هەرێم لەکاتەکانی ئێوارەوە دەکات.
بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە کەشی ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆزوخۆڵێکی سووک لەناوچەکانی باشووری هەرێم لەکاتەکانی ئێوارە و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە بەراوررد بە پلەکانی دوێنێ.
هەولێر: ٣٢ پلەی سیلیزی
پیرمام: ٢٧ پلەی سیلیزی
سۆران: ٢٧ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٢١ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٢٨ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٣٠ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٢٨ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٢٨ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٢٩ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٣٧ پلەی سیلیزی
ئاشکراشی دەکات کە سبەی سێ شەممە کەشی ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت, لەکاتەکانی بەیانی ئەگەری کەمێک تاوە باران و بروسکە هەیە بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور پاشان بۆ کاتەکانی ئیوارە ئەگەری بارینی باران بەشێوەی پچرپچر هەیە بۆ ناوچەکانی تری هەرێم, پاشان کەشەکە سەقامگیر دەبێتەوە.
خێرای با /لەسەرخۆ- مام ناوەند ١٠ – ٢٠ کم/ک , لەکاتەکانی دوایی نیوەرۆ تاکوو ئێوارە ئەگەر هەیە کەمێک چاڵاک بێت بۆ سەروی ٢٥ کم/ک و مەودای بینین / لەنێوان ( ٧ – ٩) کم دەبێت. لەکات و شوێنی دابارین لەنێوان ( ٥ – ٦ ) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە پلەکانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: ٣٢ پلەی سیلیزی
پیرمام: ٢٧ پلەی سیلیزی
سۆران: ٢٦ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٢١ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٢٧ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٢٨ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٢٨ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٢٨ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٢٩ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٣٧ پلەی سیلیزی