ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەکی نوێ بۆ بەشداربووانی رادەگەیەنێت

‌ساتی راگەیاندنی پرۆژە نوێیەکە

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ وپلاتفۆرمی ١٠٠١ خزمەتگوزارییەکی نوێ بۆ کاتبەسەربردن و وەرزش بۆ بەشداربووەکانیان رادەگەیەنن، کە دەتواندرێت لە رێگایەوە بگەیت بە گەورەترین خولە وەرزشییەکان و فیلمە جیهانییەکان بێ بەرامبەر.

دوو شەممە، ١١ ئایار ٢٠٢٦، کۆمپانیای ئاسیاسێل لەو بارەیەوە بە ناونیشانی "ئاسیاسێڵ و پلاتفۆرمی ١٠٠١، پرۆسەی وەرچەرخانی دیجیتاڵیی لە عێراق خێراتر دەکەن لە ڕێگەی داهێنانەکانی پەخشی دیجیتاڵییەوە کە پشت بەستە بە کەرتی پەیوەندییەکان" راگەیاندراوێکی بڵاوکردوەتەوە.

دەقی راگەیاندراوەکە:

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ پێشەنگی دابینکاری خزمەتگوزاری پەیوەندییە دیجیتاڵییەکان هاوبەشییەکی ستراتیژیی ڕاگەیاند لەگەڵ پلاتفۆڕمی ١٠٠١ کە یەکەمین پلاتفۆرمی یاسایی عێراقییە بۆ خزمەتگوزارییەکانی OTT و پەخش، بۆ ئەوەی بەشداربووانی ئاسیاسێڵ بە بێبەرامبەر دەستیان بە ناوەڕۆکی مۆڵەتپێدراو و نایاب بگات لە ڕێی پاکێجە لێکدراوە "Hard Bundles" هەڵبژێردراوەکانی کۆمپانیاوە.
ئەم ڕاگەیاندنە بۆ دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی بەردەوامی ئاسیاسێڵە بۆ فراوانکردنی ئیکۆسیستەمە دیجیتاڵییەکەی وباشترکردنی ئەزموونی بەشداربووان لە ڕێی هاوبەشییە ستراتیژییە بە بەهاکانەوە. ئەم وەرچەرخانە گرنگە، زیاتر برەو بە ئابووریی داهێنەرانە لە عێراق دەدات لە ڕێگەی گەیاندنی ناوەڕۆکە نایابەکان لە کەناڵە یاسایی و پارێزراوەکانەوە. هەروەها، ئەم هەنگاوە پابەندبوونی ئاسیاسێڵ دووپاتدەکاتەوە بۆ پاراستنی مافی خاوەندارێتی فیکری و پاراستنی پیشەسازیی دیجیتاڵی لە مەترسییەکانی کۆپیکردنی ناوەڕۆک و پەخشە نایاساییەکان "Piracy".

ئەم دەستپێشخەرییە جەخت لەسەر پابەندبوونی ئاسیاسێڵ دەکاتەوە بۆ دەوڵەمەندکردنی خزمەتگوزارییەکانیی و دابینکردنی ناوەڕۆکی کاتبەسەربردنی دیجیتاڵیی متمانەپێکراو بە کواڵیتی بەرز. لە ڕێگەی ئەم هاوبەشییەوە، بەشداربووانی ئاسیاسێڵ بە ئاسانی دەستیان دەگات بە پاکێجی "Ultimate Lite-فەدشیی"ـی پلاتفۆڕمی ١٠٠١ کە ڕووماڵی گشتگیری یارییەکانی خولی ئیسپانی "LaLiga" دەکات بە مۆرکێکی لۆکاڵی تەواو، هەروەها دەستیان دەگات بە OSN+ و لیستێکی دەوڵەمەند لە ناوەڕۆکی کۆمپانیا بەناوبانگەکانی ناوچەکە وەکSTARZPLAY، ئەلشەرقیە، گرووپی میدیایی ڕۆیا و ڕۆتانا، لەگەڵ بەرهەمە ئۆرجیناڵەکانی پلاتفۆرمی "١٠٠١" کە پەخشی گشتگیر پێشکەش دەکات و بەرهەمەکانی وڵات بەرەو پێش دەبات.

هاوبەشییەکە ئاسۆیەکی فراوانتر دەگرێتەوە بۆ بەشداربووە تایبەتیەکانی ئاسیاسێڵ، ئەویش بەردەستبوونی پلاتفۆڕمی "TOD" دەڕەخسێنێت بۆیان لە ڕێی پاکێجی "Ultimate"ـی ١٠٠١ "کولەها"ـەوە، کە ڕووماڵی گەورەترین خولەکانی تۆپی پێی جیهان دەکات، لەوانە خولی نایابی ئینگلیزی و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، لەگەڵ لیستێکی فراوانی ناوەڕۆکی کاتبەسەربردن کە بەرهەمەکانی Paramount+ و ستۆدیۆ نێودەوڵەتییە گەورەکانی تری تێدایە. ئەم تێکەڵبوونە، ئیکۆسیستەمە دیجیتاڵییەکەی ئاسیاسێڵ بەهێزتر دەکات و ئەزموونێکی پەخشی گشتگیر و نوێگەرانە لەسەر ئاستی وڵات پێشکەش دەکات.

زیادکردنی ئەم خزمەتگوزارییانە، پێگەی پێشەنگایەتیی ئاسیاسێڵ بەهێزتر دەکات لە بوارەکانی بەستنەوەی خەڵک و کلتوور و داهێنان لە سەرتاسەری عێراق.
چرا حسێن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمێرشاڵ "CCO" لە ئاسیاسێڵ ڕایگەیاند: "ئامانجی ئاسیاسێڵ لە دابینکردنی پەیوەندیی ئاسایی زیاترە، ئێمە کاردەکەین بۆ بەتواناکردنی هاووڵاتیان لە ڕێگەی ئەزموونی دیجیتاڵیی بەهادار و پڕ ماناوە. هاوبەشیمان لەگەڵ ١٠٠١ بەهای ئیکۆسیستەمەکەمان فراوانتر دەکات و دڵنیایی دەداتە بەشداربووانمان کە دەستیان بە ناوەڕۆکی کاتبەسەربردنی متمانەپێکراو بگات کە لەگەڵ شێوازی ژیانیاندا بگونجێت."

محسن خێرەدین گارسیا، بەڕێوەبەری جێبەجێکار "CEO" لە کۆمپانیای ١٠٠١ ڕایگەیاند: "شانازی دەکەین بە هاوبەشیمان لەگەڵ ئاسیاسێڵ بۆ ئەوەی ناوەڕۆکی کاتبەسەربردنی دیجیتاڵیی مۆڵەتپێدراو بە ئاسانی بگەیەنینە ملیۆنان بەکارهێنەر لە سەرتاسەری عێراقدا. ئەم هەنگاوە یارمەتی پێشخستنی ژینگەی میدیایی عێراق دەدات و پاڵپشتی داهاتوویەک دەکات کە تێیدا داهێنان و نوێگەری پێکەوە گەشە دەکەن."
بە تێکەڵکردنی پلاتفۆرمی ١٠٠١لەناو پاکێجە لێکدراوە هەڵبژێردراوەکانی ئاسیاسێڵدا، ئەم دەستپێشخەرییە خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانی کۆمپانیاکە بەهێزتر دەکات و پاڵپشتی لە ئابووریی داهێنانی عێراق دەکات. ئەم هاوبەشییە هەنگاوێکی تری ئاسیاسێڵە لە گەشتەکەیدا بەرەو بنیاتنانی عێراقێکی زیرەکتر و بەهێزتر لە ڕووی دیجیتاڵییەوە.

دەربارەی ١٠٠١

پلاتفۆرمی ١٠٠١، پێشەنگی پەخش و ڕووماڵکردنە لە عێراقدا و گەورەترین کتێبخانەی ناوەڕۆکی تەواو مۆڵەتپێدراوی لە وڵاتەکەدا هەیە، هەروەها ئەزموونێکی پرێمیۆمی OTT و ڤیدیۆیی بەپێی داواکاری "VOD" پێشکەش دەکات کە بۆ بینەری عێراقی بە تایبەت دیزاینکراوە. پلاتفۆڕمەکە مافی پەخشی هاو-تایبەتیی خولی ئیسپانی "LaLiga"ـی هەیە لە عێراق و هاوبەشە لەگەڵ براندە میدیاییە بەناوبانگە جیهانییە سەرەکییەکان وەک OSN+، StarzPlay، Wide و Moonbug، لەگەڵ تۆڕە هەرێمییەکانی وەک کەناڵی ئەلشەرقیە و ڕۆتانا و گروپی میدیای ڕۆیا.

بە پابەندبوون بە پاڵپشتیی ئیکۆسیستەمی داهێنانی ناوخۆیی، ١٠٠١ پشتیوانیی دەستگەیشتن بە ناوەڕۆک دەکات بەشێوەیەکی یاسایی، و دژی بردنی مافی کۆپیکردن دەجەنگێت و وەبەرهێنان دەکات لە پێشخستنی پیشەسازیی نوێی فیلم و تەلەفزیۆنیی لە عێراقدا. لە ڕێگەی هاوبەشییە ستراتیژییەکانی لەگەڵ پێشکەشکارانی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت 'ISPs' و کۆمپانیاکانی پەیوەندی لە سەرتاسەری عێراق، ١٠٠١بەردەوامە لە فراوانکردنی تۆڕی دەستڕاگەیشتنی نیشتیمانی و دیزاینی داهاتووی ژینگەی کاتبەسەربردنی دیجیتاڵیی لە وڵاتدا دەکات.

دەربارەی ئاسیاسێڵ:

ئاسیاسێڵ "کۆماندەکاتەوە"، دابینکاری سەرەکی خزمەتگوزاریی پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق و ژماره‌ی به‌شدرابووانی زیاترلە ٢٠ ملیۆنە. ئاسیاسێڵ وەکو یەکەمین کۆمپانیای خزمەتگوزاریی مۆبایل ناسێنراوە لە عێراق و یەکەمین کۆمپانیاشە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دابپۆشێت. ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەکانی +4G بە کواڵیتییەکی بەرز لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابیندەکات و تۆڕەکەشی زیاتر لە ٪٩٩.٠٦  ـی دانیشتوانی عێراق ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ تۆڕه‌كه‌ی ببێته‌ بەربڵاوترین تۆڕی مۆبایل بە فراوانترین ڕووماڵەوە لە نێو کۆمپانیاکانی تری پەیوەندی لە عێراق. ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەکات کە لە کانونی دووەمی ٢٠١٥ــەوە باشترین دابینکاری خزمەتگوزاری ئینتەرنێتە کە باشترین تۆڕی پەیوەندی بە بەرزترین کواڵیتی لە عێراق دابیندەکات.

پەیوەندییەکانی ئاسیاسێڵ، بەشی پەیوەندییە گشتییەکان: [email protected]  
بۆ زانیای زیاتر: www.asiacell.com 




PM:03:23:11/05/2026