دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سنوری پارێزگای هەولێر ڕوداوێکی هاتوچۆ ڕوویدا و بە هۆیەوە ٦ کەس برینداربوون و برینی چوار کەسیان سەختە.
دوو شەممە، ١١ ئایار ٢٠٢٦، ڕووداوەکە لە جۆری پێکدادان بووە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای نێوان رەواندز- بێخاڵ و برینی چوار سەرنشینیان سەختە.
سەبارەت بە ناسنامەی بریندارەکان خەڵکی ڕواندزن و چەند کەسێکیان عەرەبن و گەشتیاران.