ناودارترین که‌سی ئۆپزسیۆنی سوریا هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی زۆر ئاشکرای کوشتن له هاوسه‌رۆکی په‌یه‌ده ساڵح موسلیم ده‌کات.
له‌تۆڕی کۆمه‌لآیه‌تی فه‌یسبووک و تویته‌ر به‌سام جه‌عاره سیاسی ناسراو و به‌هێزی ناو ئۆپزسیۆنی سوریا که نزیکه له تورکیاوه به ئاشکرا ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر هه‌موو دنیا له پشت ساڵح موسیلم بێت ده‌یکوژین".
ئه‌م کۆمێنته‌ی جه‌عاره که ئه‌مڕۆ 9-1 بلآوکراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت " ده‌یکوژین و ده‌یخه‌ینه ژێر پێمان ئه‌گه‌ر هه‌موو ولآتانی دنیاش پشتگیری بکه‌ن".
هه‌روه‌ها جه‌عاره ده‌ڵێت" کۆتایی به موسلیم و به‌کرێگیراوه‌کانی، ئاماژه‌یه بۆ ( ئه‌ندامانی په‌یه‌ده و یه‌په‌گه ) ده‌هێنین".
ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی جه‌عاره یه‌که‌م جاره به راسته‌وخۆ ئۆپزسیۆنی سوریا هه‌ره‌شه له موسلیم بکه‌ن که هاوکات ئاماژه‌شه بۆ ئه‌وه‌ی بیکه‌نه ئامانجی " تیرۆرکردن".