وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت "کەمێک لەمەوبەر دواین گوژمەی تەمویلی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق".
سێ شەممە، ١٢ ئایار ٢٠٢٦، سەبارەت بە بڕی پارەکە وەزارەتی دارای رایگەیاند "٩٦١ ملیار و ٧٣٦ ملیۆن دینارە . هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو لەگەڵ گەیشتنی تەمویلی موچەی مانگی نیسان وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بڕی ١٦ ملیارو ٦٢٤ ملیۆن و ٨١٤ هەزارو ٤٧٨ دیناری لە تەمویلی مووچەی مانگی نیسان نەناردووە کە بریتییە لە شایستەی مووچەی مانگەکانی ڕابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی".
ڕۆژی رابردوو وەزارەتی دارایی عێراق گوژمەی یەکەمی پارەکەی نارد و لە ئێستادا چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچە رابگەیەنێت.