وەزارەتیی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی نیسانی بڵاوکردەوە و بە پێی خشتەکە مووچە دابەشکردن سبەینێ چوار شەممە، ١٣ ئایار دەست پێدەکات و ڕۆژی شەمممە، ١٦ ئایار کۆتایی پێ دێت.
دوو شەممە، ١٢ ئایار ٢٠٢٦، لەخشتەکەدا هاتووە کە چوارشەممە خانەنشینی شارستانی، زیندانیانی سیاسی، بەرکەوتوانی کیمیاباران، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وەزارەتی پەروەردە، وەزارەتی تەندروستی، مووچەکانیان وەردەگرن.
پێنج شەممە، ١٤ ئایار، خانەنشینی پێشمەرگە، خاوەن پێداویستی تایبەت، مافی مرۆڤ، دەستەی دەسپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی، کاروباری شەهیدان، ئاوەدانکردنەوە، دارایی و ئابووری، ناوخۆ، داد، پلاندانان، بازرگانی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە، کشتوکاڵ، شارەوانی، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیری، کارەبا، ئەوقاف و ئەنجوومەنی دادوەری مووچەکانیان وەردەگرن.
شەممە، ١٦ ئایار، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەیی بەرگری فریاکەوتن، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی پێشمەرگە (دیوان و لیواکان)، یەکەکانی ٧٠ و ٨٠، پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان، ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش مووچەکانیان وەردەگن.
فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی ئاداریان لە ١٢ نیساندا وەرگرت.
خشتەی دابەشکردنی مووجەی مانگی نیسان: