بەڕێوبەری بەرگری شارستانی سۆران، لاروان میراودەلی، بە میدیاکانی راگەیاند کە تەرمی مینای ١٧ ساڵ دۆزراوەتەوە. ئێستا تەنها ئادەم خورشید ماوە بدۆزرێتەوە کە تەمەنی ٣ ساڵە.
سێ شەممە، ١٢ ئایار ٢٠٢٦، کاروانی میراودەلی راگەیاند "یەکێکی دیکە لەو هاوڵاتیانەی کە کەوتبووە ناو ئاوی گەلی عەلی بەگ دۆزرایەوە کە کچەکەیە و ناوی مینایە، ئەوەش دوای ١١ رۆژ لە کەوتنە ناو ئاوەکە".
شەوی ١ ئایاری ٢٠٢٦، لەسەر رێگای هامڵتن و لە نزیک (کانی ماران) لە گەلی عەلی بەگ، ئۆتۆمبێلێک کۆنترۆڵی لەدەستدا و بەرەو رووبارەکە هەڵدێرا، شۆفێرەکە و ژنێک رزگاریان بوو، بەڵام سێ هاوڵاتی لەناو ئاوەکەدا مانەوە بە ناوەکانی ئادەم خورشیدی تەمەن ٣ساڵ، لاوەند خورشیدی تەمن ٧ ساڵ و مینا عیسای ١٧ ساڵ لەگەڵ ئۆتۆمبێلەکە نووقم بوون. ٥ ئایاری ٢٠٢٦، تەرمی لاوەند خورشید دۆزرایەوە.
دوای ١١ رۆژ لە گەڕان، تەرمی مینا عیسا دۆزرایەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا تەرمی ئادەم خورشید نەدۆزراوەتەوە.