هاتوچۆی سلێمانی: لە سبەینێوە تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی ئەنجامدانی کاری نۆژەنکردنەوە، سبەی بۆ ماوەی دوو کاتژمێر هاتووچۆ لەناو تونێلی دەربەندیخان رادەگیرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٢ـی ئایاری ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، سبەی چوارشەممە رێگای ناو تونێلی دەربەندیخان بە رووی شۆفێراندا دادەخرێت.

لە ئاگادارییەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، داخرانەکە لە کاتژمێر نۆی بەیانی بۆ ١١ـی پێشنیوەڕۆ دەبێت، ئەوەش بە مەبەستی ئەنجامدانی کاری نۆژەنکردنەوە لە ناو تونێلەکەدا.

هاتوچۆی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەکات، لەو ماوەیەدا بۆ هاتوچۆکردن رێگە جێگرەوەکان (سەر شاخەکە) بەکاربهێنن تاوەکو کارەکانی نۆژەنکردنەوە تەواو دەبێت.




PM:11:04:12/05/2026