سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەسەڵاتی ئێران زیندانییەکی دیکەی بە ناوی
ئیحسان ئەفرەشتە بە تۆمەتی "سیخوڕی" بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی "میزان نیوز" ئیحسان ئەفرەشتە،
کە گوایە "لە نپاڵ لەلایەن مۆسادەوە ڕاهێنانی پێ کراوە و زانیارییە هەستیارەکانی
وڵاتی بە ئیسرائیل فرۆشتووە"، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی ئایار لەسێدارە
دراوە.
لە دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، کۆماری
ئیسلامی جێبەجێکردنی حوکمەکانی لەسێدارەدانی زیاد کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی هاوبەشی ڕێکخراوی «مافی مرۆڤی ئێران» (لە نەرویج)
و ڕێکخراوی «پێکەوە دژی سزای لەسێدارەدان» (لە پاریس) کە ئەمساڵ بڵاو
کراوەتەوە: ئێران لە ساڵی ٢٠٢٥دا، لانیکەم
١,٦٣٩ کەسی لەسێدارە داوە.