دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ڕایگەیاند، کە
وێستگەکانی پێوانەکردنی بومەلەرزە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، بومەلەرزەیەکیان بە
گوڕی (٣.٩) پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر لە قەزای خانەقینی سەر بە پارێزگای دیالە تۆمار
کردووە.
دەستەکە لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە،
کە بومەلەرزەکە نزیکەی (٢٠) کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی قەزاکەوە دوور بووە، هەروەها
ڕایگەیاندووە کە لەلایەن ئەو هاوڵاتیانەی لە نزیک شوێنی ڕووداوەکە نیشتەجێن، بە شێوەیەکی
سووک هەستی پێ کراوە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک
دەربارەی بوونی بریندار یان زیانی ماددی بەهۆی ئەم بومەلەرزەیەوە ڕانەگەیەنراوە.