دوای ١٧ رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، ئەمڕۆ بریندارێکی دیکەی ڕووداوی هاتوچۆکەی کەرکوک گیانی لەدەستدا کە بە هۆیەوە ٧ کەس گیانیان لە دەستدابوو.
چوار شەممە، ١٣ ئایار ٢٠٢٦، سامان یابە، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی تەندرووستی کەرکوک لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "موراد مەولوود بەهۆی ڕووداوەکەوە، زەبر بەر سەری کەوتبوو، هەرچەندە نەشتەرگەریشی بۆ ئەنجامدرابوو، بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆ گیانیلەدەستدا".
موراد مەولوود، تەمەنی ٤٣ ساڵ بووە و خاوەنی سێ منداڵە و دانیشتووی شاری کەرکوک بوو، یەکێک بوو لە بریندارەکانی ڕووداوی هاتوچۆکەی ٢٦ نیسانی ٢٠٢٦، کە بەهۆیەوە ٢٤ کەس برینداربوون و بەگیان لەدەستدانی موراد مەولود ژمارەی گیان لەدەستدانەکانیش بەرزبوەوە بووە ٨ کەس.