زۆربه‌ی قوتابخه‌نه‌کانی پارێزگای سلێمانی له‌به‌ر بارینی به‌فرێکی زۆر داخران و په‌ره‌وه‌ده‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌کانی سه‌رپشک کرد بڕیار بده‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌کانی ئاگادارکردۆته‌وه که سه‌رپشکن له به‌رده‌وامبوونی خوێندن یان مۆڵه‌تدان به قوتابخانه‌کان و داخستنی خوێندنگاکان.
ئه‌مه له کاتێکدایه که زۆربه‌ی خوێندنگاکانی پارێزگای سلێمانی له کاتی تاقیکردنه‌وه‌ی کۆتایی وه‌رزی یه‌که‌مدان.
به‌فربارین ته‌نها ناو شاری سلێمانی نه‌گرتۆته‌وه، به‌ڵکو زۆربه‌ی شار‌و شارۆچه‌کانی سه‌ر به پارێزگاکه‌ی گرته‌وه‌و ته‌نها له ناو سلێمانی نزیکه‌ی 9 سم به‌فر باریوه.