ئاژانسی فەرمی عێراق هەواڵێکی بڵاوکردوەتەوە سەبارەت بەو کوردانەی کە بڕیارە سبەینێ پۆستی وەزیری وەربگرن لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق.
پێنج شەممە، ١٤ ئایار ٢٠٢٦، لە هەواڵەکەدا هاتووە پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی وەزیری دەرەوە فواد حوسێن و بۆ وەزیری ئاوەدانکردنەوە ڕێباز حەملانی بەربژێرکردوە، هەروەها یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ وەزیری داد خالید شوانی بەربژێرکردوە، جوڵانەوەی نەوەی نوێش بۆ پۆستی وەزیری ژینگە، سروە عەبدولواحدی هەڵبژاردوە.
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق کۆدەبێتەوە و لە کۆی ٢٣ وەزارەت دەنگ بە ١٩ـیان دەدرێت، ئەو وەزارەتانەی یەکلانەبوونەتەوە دوادەخرێن بۆ دانیشتنێکی داهاتوو.