باران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ ئەمڕۆ و سبەی هەینی راگەیاندو، ئاماژە بەوە دەکات ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت و سبەی هەینی لە چەندان شوێنی هەرێم بەتایبەتی دهۆک باران دەبارێت.

کەشی ئەمڕۆ پێنج شەممە بەمشێوەیە دەبێت:

کەشوهەوا، ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت , لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک لە کەشدا بە تایبەتی لەسەر بەشێک لە ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان و ناوچە دەشتاییەکانی باشووری هەرێم کاریگەری تۆزوخۆڵ کەمێک زیاترە .
پلەکانی گەرما، کەمێک نزمتر دەبێت بەراورد بە بە تۆمارکراوی دوێنێ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:

هەولێر : ٣١ پلەی سیلیزی 
پیرمام : ٢٤ پلەی سیلیزی
سۆران : ٢٨ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران : ١٨ پلەی سیلیزی 
سلێمانی : ٢٨ پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ : ٣٠ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٢٨ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٣٠ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : ٣٠ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٣٦ پلەی سیلیزی

سبەی هەینی کەشوهەوا بەمشێوەیە دەبێت:

 کەشوهەوای هەینی؛ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو ، لە کاتەکانی بەیانی لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سۆران نمە باران دەبێت پاشان لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ کاریگەری باران بارین زیاد دەکات بۆ زۆربەی ناوچەکەمان بە شێوەی تاوە باران و هەورە بروسکە ، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ و خۆڵ باران بە تایبەتی لە سنووری پارێزگای هەولێر و دەوروبەری و سنووری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکوک .

پلەکانی گەرما بە نزیکی ١ تــــا ٢ پلە نزمتر دەبیت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ رۆژی هەینی: 

هەولێر : ٢٩ پلەی سیلیزی 
پیرمام : ٢٢ پلەی سیلیزی
سۆران : ٢٥ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران : ١٥ پلەی سیلیزی 
سلێمانی : ٢٧ پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ : ٢٩ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٢٦ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٣٧ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : ٢٩ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٣٤ پلەی سیلیزی




PM:12:01:14/05/2026