بەشێک لە خاوەن نانەواخانەکانی بازاڕی هەڵەبجە، دژی دابینەکردنی غاز بۆ کارەکەیان گردبوونەوە و دەڵێن "ماوەی ١٠ رۆژە هیچ بەشە غازێکمان وەرنەگرتووە".
پێنج شەممە، ١٤ ئایار ٢٠٢٦، مەروان عومەر، یەکێکە لە بەشداربوانی گردبوونەوەکە و رایگەیاند "ماوه‌ی دوو مانگه كێشه‌ی كه‌می غازمان هه‌یه له‌م شاره‌دا، هاوار له هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین، كه‌سیان هیچ وه‌ڵامێكیان پێنه‌داوین بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه، ڕەخنەیەکی زۆرمان له قائیمقامی شاره‌كه هه‌یه، ماوه‌ی ١٠ ڕۆژه هیچ به‌شه غازێكمان وه‌رنه‌گرتووە و ئه‌م خه‌مساردییه تاكه‌ی به‌مجۆره بێت".
"له پاڵ كه‌می غازه‌كه‌شدا كێشه‌ی گرانی نایلۆن و ئارد و خوێ و باجی دووكان و كاره‌بامان هه‌یه، ئه‌وان داوا ده‌كه‌ن ئێمه نان گران نه‌كه‌ین، به‌ڵام بابێن نرخی ئه‌م شتومه‌كانه‌مان بۆ ئێمه كه‌م بكه‌نه‌وه"، مەروان عومەر وا دەڵێت.
دوای ئەوەی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە ٢٨ شوبات دەستیپێکرد، کارکردن لە کێڵگەی غازەکانی هەرێمی کوردستان وەستا و بووە هۆکاری کەمبوونەوەی غاز و کارەبا، ئەگەر چی لە ٨ نیسانەوە ئاگربەست راگەیاندراوە و کارکردن لە کێڵگەکان دەستی پێکردوەتەوە، بەڵام تا ئێستا بەتەواوی گرفتی کەمی غاز چارەسەر نەکراوە.