داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە ٥ ملیار دینارە

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی، لە رۆژی ٩ی ئایاری ٢٠٢٦ تا ١٥ی ئایاری ٢٠٢٦، بڕی ٥ ملیار و ٤٤٣ ملیۆن و ٩١٥ هەزار و ٣٦٦ دینار بووەئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه‌ داهاتی‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی‌ سلێمانی‌ و هه‌ڵه‌بجه‌ به‌راورد به‌ هه‌فته‌ی‌ پێشوو ١ ملیار زیادیكردووه‌ به‌ڕێژە‌ی‌ ٢٧،٨٣٣٪.

سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە، بە شێوەیەك بڕی ٥ ملیار و ٤٤٣ ملیۆن و ٩١٥ هەزار و ٣٦٦ دینار بووە و ٩٨٪ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و ٢٪ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە و ٢٪ی داهاتەكە بەشێوەی مقاصەیە.

ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لە سایتی شەفافییەتەوەبزانیت.




AM:10:30:15/05/2026