١٥ی ئایار رۆژی زمانی كوردی

رۆژی زمانی کوردی بەرامبەرە لەگەڵ ١٥ی ئایار کە لەم ڕۆژەدا لە ساڵی ١٩٣٢ یەکەمین ژمارەی گۆڤاری ھاوار بە دەستی جەلادەت عالی بەدرخان لە شاری دیمەشق لە وڵاتی سوریا بڵاوکرایەوە. ھەروەھا لە ساڵی ١٩٥٤ یەکەمین ژمارەی گۆڤاری ھەتاو لە شاری ھەولێر لەم ڕۆژەدا دەرکرا و لە ساڵی ١٩٦٣یش گۆڤاری ڕۆژا نوێ لە شاری ئەستەمبوڵ یەکەمین ژمارەی دەرکرد.

ریشه‌ی زمانی كوردی، ده‌گه‌ڕ‌ێته‌وه‌ بۆ زمانه‌ هیندۆ ئه‌وروپییه‌كان، زمانی كوردی له‌چوار جۆر شێوه‌زار پێكدێت بریتین له‌ كرمانجی سه‌روو و كرماجی خوار و كرمانجی ناوه‌راست و دیالیكتی گۆران زیاتر له‌ 43 ملیۆن كورد قسه‌یان پێ ده‌كه‌ن.


شێوه‌زاری كرمانجی سه‌روو

( بایه‌زیدی، هه‌كاری، بۆتانی، شه‌مدینانی، بادینانی، دیالێكتی خۆرئاوا ) ی لێده‌بێته‌وه‌

شێوه‌زاری كرمانجی ناوه‌ڕ‌است

( موكری، سۆرانی، ئه‌رده‌ڵانی، سلێمانی و گه‌رمیانی ) لێده‌بێته‌وه‌

شێوه‌زاری كرمانجی خواروو

( كه‌ڵهوری، فه‌یلی و كرماشانی) لێده‌بێته‌وه‌

شێوه‌زاری گۆرانی لقه‌كانی

( گۆرانی، هه‌ورامی، باجه‌ڵانی و زازایی ) لێده‌بێته‌وه‌.

زمانی كوردی به‌ 735هه‌زار و 320 وشه‌ی كوردی نوێ و دووباره‌ نه‌بوو له‌ فه‌رهه‌نگه‌ زانستی و وشه‌ سازییه‌كانی جیهاندا تۆمار كراوه،‌ هاوكات به‌ تێكڕ‌ا زمانی كوردی ملیۆنێك و 220 هه‌زار وشه‌ له‌خۆده‌گرێت، هاوكات زمانی كوردی دوای زمانی كۆری به‌ ده‌وڵه‌مه‌ندترین زمان داده‌نرێت له‌ رووی وشه‌سازی و ده‌سته‌واژه‌وه‌.

گۆڤاری هاوار دەستپێکێک بۆ رۆژی زمان

لەم ڕۆژەدا و لە ١٥ی ئایاری ساڵی ١٩٣٢، گۆڤاری هاوار بۆ یەکەمجار لە دیمەشق، پایتەختی سوریا، لەسەر دەستی میر جەلادەت بەدرخان دەرچوو.

گۆڤاری هاوار لەو سەردەمەدا تەنها مانی کوردی نەپاراست، بەڵکو دەروازەیەکیشی بەڕووی زمان و رۆشنبیریی کوردیدا کردەوە.

گۆڤارەکە ٢٣ژمارەی یەکەمی بە پیتی (کوردی-عەرەبی) و کۆتا ٣٤ ژمارەی گۆڤار بە پیتی (کوردی-لاتینی) چاپکران و بڵاوکرانەوە.

لە ساڵی ١٩٨٧ فێرات جەوهەری چووە دیمەشق و سەرجەم ژمارەکانی گۆڤارەکەی لە دوو بەرگدا کۆکردەوە و لە ١٥ی ئایاری ١٩٩٨دا بڵاویکردنەوە، بەو پێیەش ئەمە ساڵڕۆژی بڵاوبوونەوەی گۆڤارەکەیە.

هەر لەم رۆژەدا و لە ساڵی ١٩٥٤، یەکەمین ژمارەی گۆڤاری ھەتاو لە شاری ھەولێر دەر کرا و لە ساڵی ١٩٦٣یش گۆڤاری رۆژا نوێ لە شاری ئەستەمبوڵ یەکەمین ژمارەی دەرکرد.




AM:11:10:15/05/2026