پێشنیوەرۆی ئەمرۆ هەینی ١٥ی ئایار لە ڕێگەی سێ درۆنەوە هێرشکرایە
ناوچەی جێژنیکانی سەر بە ناحیەی بەحرکە لە سنووری پارێزگای هەولێر.
بەپێی زانیارییەکان، سیستمی بەرگری هاوپەیمانان
توانیویانە دوو لەو درۆنانە لە ئاسماندا تێکبشکێنن و بەرپەرچیان بدەنەوە، بەڵام درۆنی
سێیەم بەپێی شایەتحاڵەکان نەتوانراوە ڕێگری لێبکرێت و کەوتووەتە خوارەوە.
کەوتنەخوارەوەی ئەو
درۆنە بە خۆشییەوە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووە.