سلێمانی.. بەهۆی هەورەبرووسکە دوو کەس گیانیان لەدەستدا

ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی سەرسیان سەر بە قەزای دووکان، هەورەبرووسکە لە خێزانێکی چوار کەسیی دا و بەهۆیەوە باوکێک و کوڕێکی گیانیان لەدەستدا، هاوکات دایک و کوڕێکی دیکەی هەمان خێزان بە سەختی بریندار بوون.

ئەم خێزانە کە دانیشتووی قەزای حاجیاوانن، بۆ گەشت و سەیران گەڕابوونەوە بۆ گوندەکەی خۆیان لە سنووری دووکان، بەڵام لە کاتی بارانەکەدا هەورەبرووسکە لێی داون. باوکی خێزانەکە ناوی (محەممەد خدر)ە و پیشەی پێشمەرگەیە، کوڕە تەمەن ١٢ ساڵانەکەشی کە گیانی لەدەستداوە ناوی (ئارێز)ە.

دوای ڕووداوەکە، هەر چوار ئەندامی خێزانەکە گەیێندرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕانیە، بەڵام باوک و کوڕەکە بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە گیانیان لەدەستدا. لە ئێستاشدا دایکەکە و کوڕەکەی تریان لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدان و هەوڵەکان بۆ ڕزگارکردنی ژیانیان بەردەوامە.



PM:05:48:15/05/2026