پارێزگارە کوردەی حەسەکە لەبارەی زمانی کوردیەوە دەڵێت" زمانی کوردی تەنیا میراتێکی کولتووری نییە، بەڵکو مافێکی سروشتییە کە ناتوانرێت پەراوێز بخرێت ".
بەبۆنەی رۆژی زمانی کوردیەوە، نورەدین ئەحمەد پارێزگاری حەسەکە رۆژی هەینی ١٥ ی ئایار لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانی رۆژئاوا دەڵێت " زمانی کوردی تەنیا میراتێکی کولتووری نییە، بەڵکو مافێکی سروشتییە کە ناتوانرێت پەراوێز بخرێت و یان بەدەر بکرێت و بەشێکی جەوهەری شوناس و بوونمانە" .
لە درێژەی قسەکانیدا دەشڵێت " زمانی کوردی دەیان ساڵە بەرگەی هەوڵەکانی سڕینەوە دەگرێت؛ لە سایەی ئیرادەی گەلەکەیدا زیندوو ماوەتەوە".
پارێزگاری حەسەکە پێوایە؛ زمانی کوردی لە هەموو لایەنەکانی ژیاندا بە زیندوویی دەمێنێتەوەو دەشڵێت " کارکردن بەردەوامە بۆ پاڵپشتیکردنی زمانی کوردی و بەرزکردنەوەی بوونی زمانی کوردی و پاراستنی بۆ نەوەکانی داهاتوو".