کەشناسی: باران و هەورە بروسکە دەست پێدەکاتەوە

بە پێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە پاشنیوەرۆی ئەمڕۆوە تاوەباران و هەورەبروسکە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.

بەپێی ئەو پێشبینییە ئەمڕۆ شەممە ١٦ی ئایاری ٢٠٢٦ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک لە کەشدا بە تایبەتی لەناوچەکانی باشوری هەرێم, هەروەها لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم پێشبینی باران بارین دەکرێت بە شێوەی تاوە باران و هەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت .

پلەکانی گەرما / بە ( ٢ - ٣) نزمتر دەبێت لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ٢٥ پلەی سیلیزی

پیرمام : ٢٠ پلەی سیلیزی

سۆران : ٢٢ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ١٧ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٢٦ پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : ٢٧ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٢٤ پلەی سیلیزی

زاخۆ : ٢٥ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٢٧ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٣٢ پلەی سیلیزی

هەروەها سبەینێ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە کەشدا لە دوای نیوەرۆ وە لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان لە هەندێک کات پێشبینی بارینی تاوە باران و هەورە بروسکە دەکرێت.

پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (١ – ٣) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : ٢٦ پلەی سیلیزی

پیرمام : ٢١ پلەی سیلیزی

سۆران : ٢٢ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ١٥ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٢٥ پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : ٢٦ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٢٥ پلەی سیلیزی

زاخۆ : ٢٦ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٢٧ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٣٣ پلەی سیلیزی




AM:10:57:16/05/2026