مووچەی چەند توێژێکی بەرفراوان دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایگەیاند "مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت".

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندنراوێکدا شەممە ١٦ ئایار بڵاویکردووەتەوە " رۆژی یەکشەممە، ١٧ـی ئایاری ٢٠٢٦، مووچەی مانگی نیسان (٤)ـی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە" لە هەمان رۆژدا مووچەی مانگی نیسانی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە لەدوای ١/٧/٢٠٢٤ ەەوە، بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێم دامەزراون کە شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت".

ئەمڕۆش شەممە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی سەرجەم وەزارەتەکانی هەرێم دابەشکران و کۆتاییان هات.




PM:04:43:16/05/2026