کەمێک لەمەوبەر دەنگێکی بەهێز لە چەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی بیسترا، لەسەر ئەو ڕووداوەش دەزگای ئاسایشی هەرێم لە لێدوانێکی میدیاییدا ڕوونکردنەوەی دا و ڕایگەیاند'' دەنگەکە نەتەقینەوە نەبووە، بەڵکو پوچەڵکردنەوەی درۆنێکی کۆن بووە لە ئاسمانی نزیک گوندی قازان.''
ئاسایشی هەرێم ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم درۆنە سەرەتا کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی شوێنەکە تەڕ بووە نەتەقیوەتەوە، و دەرکەوتووە کە پاشماوەی سەردەمی "شەڕی ٤٠ ڕۆژەی ئێران"ە.
ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە بەپێی ئامارە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی جەنگی نێوان ئێران و ئەمریکادا، زیاتر لە ٦٠٠ درۆن و موشەک ئاراستەی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان کراون و هێشتا پاشماوەکانیان لە هەندێک ناوچە مەترسی دروست دەکەن.