بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینی
کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتوو دەکات و بە پێی ئەو پێشبینیانە سبەینی پلەکانی
گەرما بەرز دەبنەوە.
بە پێی پێشبینییەکە ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی ئایاری ٢٠٢٦ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور ناوچە
شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت . لە دوای نیوەڕۆ ئاسمانی هەرێم بە گشتی بۆ نیمچە هەور
دەگۆڕێت , ئەگەری گەواڵە باران و هەورە تریشقە هەیە لە ناوچەی جیاجیای هەرێم ,ناوچە
شاخاوییە جیاجیاکان ئەگەری تاوە باران و هەورە تریشقەی زیاترە لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ
, لە شەودا ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت .
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (٣-١) پلەی سیلیزی بەراوررد
بە پلەکانی دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: ٢٥ پلەی سیلیزی
پیرمام: ٢٢ پلەی سیلیزی
سۆران: ٢٤ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ١٣ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٢٢ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٢٥ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٢٤ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٢٥ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٢٦ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٢٨ پلەی سیلیزی
هەروەها سبەى دووشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ,
ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری
کەمێک باران لەسەر ناوچە شاخاوییەکان هەیە لە دوای نیوەڕۆ.
پلەکانی گەرما / بە (١-٣)پلە بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە پلەکانی
ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: ٢٨ پلەی سیلیزی
پیرمام: ٢٤ پلەی سیلیزی
سۆران: ٢٥ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ١٥ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٢٤ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٢٧ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٢٦ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٢٧ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٢٧ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٣٠ پلەی سیلیزی