شاندێکی سەرکردایەتی بەرەی گەل ئەمرۆ لە کۆنگرەیەکی
رۆژنامەنوسیدا رایانگەیاند سەبارەت بە کەیسی حەمەڕەش بڕیارە دەستەی مافی مرۆڤ
لیژنەیەک بۆ لێکۆڵێنەوە پێکبهێنێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی ئایار شاندێکی سەرکردایەتی بەرەی گەل
سەردانی مونا یاقۆ، سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤیان کرد و دواتر لە
کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسی رایگەیاند: داواکارییەکانمان گەیاندە دەستەی مافی مرۆڤ لەبارەی
کەیسی حەمە ڕەش دەستگیرکراوی لالەزار.
پێنج شەممە ١٤ ی ئایار لە دووەم دانیشتنی دادگاییکردنی
لاهور شێخ جەنگی و، دەستگیرکراوانی لالەزار لە دادگای دووی تاوانەکانی سلێمانی،
حەمە ڕەش، پاسەوانی ڕێبوار حامید حاجی غالی لە وتەیەکدا لەبەردەم دادوەر وتی: وتەکانی لەژێر ئەشکەنجەدا لێ وەرگیراوە.
شاهیدەکە
ئاماژەی بەوە کرد، لە کاتی گرتنیدا لێی دراوە، سەری شکێنراوە و چەقۆ کراوە بە پشتییدا،
هەروەها هەڕەشەی لێکراوە ئەگەر لە دادگا ئەو قسانە نەڵێت کە پێی وتراوە، خراپتری لێ
دەکرێت، ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە " لە ژێر ئەکشەنجەداندا خەسێنراوە".