بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە دەباشان پێشوازی لە سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە سالار لایە سەرحەد، لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە کوردستانییەکانی یەکێتی ئامادهبوو، دواین پەرەسەندنی سیاسیی هەرێم و عێراق تاوتوێ کران و ئەمینداری یەکگرتوو دەستپێشخەرییەکەی بۆ دەربازبوون لە چەقبەستوویی سیاسی پێشکەش بە سەرۆکی یەکێتی کرد.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابوون کە درێژەکێشانی دۆخی چەقبەستووی سیاسی خزمەت بە بەرژەوەندییە گشتییەکان ناکات و پێویستە بە دیدگایەکی نیشتمانی ههنگاوی جدی بۆ نههێشتنی بهربهستهكان بنرێت.
لە بەرامبەردا، بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند'' یەکێتی هەمیشە پێشوازی لە هەر دەستپێشخەرییەک دەکات کە لە سۆنگەی دڵسۆزی و بەرژەوەندی گەلەوە بێت.'' و وەک هەنگاوێکی کرداری بۆ سەرخستنی دەستپێشخەرییەکەی ئەمینداری یەکگرتوو، بڕیاریدا لە ئەمڕۆوە میدیاکانی یەکێتی ببنە هۆکاری هێورکردنەوەی دۆخەکە و نەبنە بەشێک لە توندکردنەوەی ناکۆکییەکان.
جگە لە لایەنە سیاسییەکە، هەردوولا لەسەر بەهێزکردن و فراوانکردنی هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان جەختیان کردەوە، بە ئامانجی ئەوەی پەرەپێدانی ئەم پێوەندییانە لە خزمەت بەرژەوەندی ڕاستەقینەی هاونیشتمانیاندا بێت.