کاتی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ راگەیاندرا


لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، خشتەی کۆتایی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بۆ سەرجەم بەشەکانی زانستی، وێژەیی وپیشەیی و پیشەیی ناحکومی بڵاوکردەوە.

یەک شەممە، ١٧ ئایار ٢٠٢٦، بە پێی خشتەکە خولی یەکەمی تاقیکردنەوەکان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ لە ڕۆژانی یەک شەممە و چوار شەممەی هەموو هەفتەیەک تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت.

تاقیکردنەوەکان لە ڕێکەوتنی ١٤-٦-٢٠٢٦ دەست پێ دەکات و لە ٨-٧- ٢٠٢٦ کۆتاییان پێ دێت.

لە پاڵ خشتەی بابەتەکاندا، وەزارەتی پەروەردە جەختی لە چەند رێنماییەکی گرنگ و بنەڕەتی کردووەتەوە کە پێویستە سەرجەم خوێندکاران پابەندبن:

-تاقیکردنەوەکان رۆژانە کاتژمێر ٧:٣٠ بەیانی دەست پێدەکەن، بۆیە پێویستە قوتابییان پێش ئەو کاتە لە هۆڵەکانیاندا ئامادە بن.

-  ئەگەر هەر رۆژێکی تاقیکردنەوە هاوکات بوو لەگەڵ پشوویەکی فەرمیدا، ئەوا دەچێتە رۆژی دواتر و خشتەکە بە هەمان ریزبەندی پێشوو بەردەوام دەبێت.

-بۆ ئەو بابەتانەی کە پێویستیان بە ئامێری بژمێر هەیە، قوتابییان تەنیا مافی ئەوەیان هەیە ئەو جۆرە ئامێرانە بەکار بهێنن کە لە لایەن وەزارەتی پەروەردەوە ەێگەپێدراون، بەکارهێنانی هەر ئامێرێکی دیکە قەدەغەیە.

خشتەی تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢:






PM:09:21:17/05/2026