بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆ داوای یارمەتی لە هاوڵاتیان دەکات


بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی راگەیاندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت "داوا لە هاوڵاتییان دەکەین کە هەر شوفێرێک دەبینن سەرپێچی ڕێنماییەکانی هاتوچۆی ئەنجامدا، ڤیدیۆی سەرپێچییەکە تۆمار بکەن و بۆمان بنێرن".

یەک شەممە، ١٧ ئایار ٢٠٢٦، لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە ''بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بەمەبەستی بەشداری و هەماهەنگی کردن لەگەڵ هاوڵاتییانی بەڕێزو چاودێریکردنێکی کاراتر بۆ دیاردەی دزێو، سەرپێچییەکانی هاتوچۆ، هەرکێشەو گرفتێکی سەرشەقام و ڕێگاوبانەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ناوچە گەشتیارییەکان، بۆ ئەم مەبەستانە دەتوانن هاوکارمان بن بە ناردنی سەرنج و وێنە و ڤیدیۆکانتان".

بەڕێوبەرایەتیەکە لە بارەی ئامانجی داواکاریەکەیانەوە وتویەتی "ئامانجمانە کەمکردنەوەی سەرپێچییەکان و پاراستنی سەلامەتی گشتییە لە ڕێگای هاوکاری هاوڵاتییانەوە".

سەبارەت بە شێوازی پەیوەندیکردن بە بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی "دەتوانیت بەبەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنەکانی ( ڤایبەر + واتساب) لەبارەی رێگاکانی پەیوەندی کردن بە ڤیدیۆ و زانیارییەکان لەڕێگەی ئەم ژمارەیەوە بنێرن ٠٧٧١٦٧٢٧٧٧٧ 


بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆ دڵنیای دەداتە هاوڵاتیان کە:

١- ئەو سەرپێچیانەی کە تۆمار دەکرێن هیچ وتەو کردارێکی نەشیاوی لەگەڵدا نەبێت.
٢- بەهەموو شێوەیەك ناو ناونیشانی کەسەکە پارێزراو دەبێت لامان.




PM:09:51:17/05/2026