بنەماڵەی دیلەکانی قامیشلۆ لە رۆژئاوای کوردستان گردبوونەوە و داوای ئاشکراکردنی چارەنووسیان لە حکومەتی کاتی سوریا دەکەن.
بە پێی هەواڵی میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان یەک شەممە، ١٧ ئایار ٢٠٢٦ "دەیان خانەوادەی دیلەکان لە گۆڕەپانی شەهیدانی قامیشلۆ کۆبوونەوە و وێنەی منداڵەکانیان بەرز کردەوە بە وتنەوەی درووشمی 'ئێمە منداڵەکانمان دەوێت، منداڵەکانمان ئازاد بکەن'".
هەر لە هەواڵەکەدا هاتووە "چالاکییەکە گۆڕدرا بۆ خۆپیشاندان و بە ناو شەقامەکانی قامیشلۆدا گەڕان و داوای ئازاد کردنی منداڵەکانیان و ئاشکرا کردنی چارەنووسیان کرد".
لە دوای رێککەوتنی ٢٩ کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، تا ئێستا نزیکەی هەزار و ٣٢ دیل لە زیندانەکانی حکومەتی کاتیی سوریا ئازاد کراون، بەڵام هێشتا ژمارەیەک دیل ماوە ئازاد بکرێن.