شارەزایەکی کەشناسی
پێشبینی دەکات سبەینێ پلەکانی گەرما نزم ببنەوە و لە هەندێ ناوچە هەورە بروسکە و
تاوەباران دەست پێبکاتەوە.
ئاراس جەبار شارەزای
کەشناسی پێشبینی دەکات سبەی سێشەمە ١٩ی ئایار پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ ٣ تا
٤ پلە نزمدەبنەوە و ئاسمانی هەرێم بە زۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و لەکاتەکانی دوای
نیوەرۆ بۆ ئێوارە لە زۆرێکی ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی
سۆران و راپەرین و ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای دهۆک و هەولێر ئەگەری چالاکبوونی هەورە
بروسکەی بەهێز و تاوە بارانی مامناوەند کورت خایان ئەبێت لەهەندێ شوێنیشدا تاوە
بارانەکان بەخوڕ ئەبن و لەشەودا کاریگەری نامێنێت.
هاوکات بەڕێوەبەرایەتی
کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی راگەیاند و
پێشبینی باران و خۆڵبارین دەکات.
بە پێی ئەو پێشبینییە ئەمڕۆ
دووشەممە ١٨ی ئایار ئاسمانی هەرێم بەگشتی لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت وە لەکاتەکانی
بەیانی تاکو ئێوارە لەناوچە شاخاوییەکانیسنووری باکوور و باکووری رۆژهەڵات کەمێک نمە باران دەبارێت لەکاتەکانی دوایی
نیوەرۆ پێشبینی دەکرێت کاریگەری درێژ ببێتەوە بۆ ناوچەکانی تری نیمچە شاخاوییەکان
بەشێوەی نمە بارانی کەمی پچرپچر . وە لەناوچەکانی باشووری هەرێم ئەگەری بەرز بوونەوەی
تۆزو خۆڵێکی سووک هەیە.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای
پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر ٢٧ پلەی سیلیزی
پیرمام ٢٢ پلەی سیلیزی
سۆران ٢١ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران ١٤ پلەی
سیلیزی
سلێمانی ٢٣ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ ٢٦ پلەی سیلیزی
دهۆک ٢٦ پلەی سیلیزی
زاخۆ ٢٦ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٢٦ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٣٢ پلەی سیلیزی
سبەینێ سێشەممە ئاسمان
نیمچە هەور دەبێت لەکاتەکانی نیوەڕۆ بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت بەتایبەتی لەناوچە
شاخاوییەکاندا, نمە باران سەرەتا لەناوچە
سنوورەیەکان دەبارێت, کەهەندی کات بۆ تاوە
باران وهەورە تریشقە دەگۆڕێت, پاشان بۆ کاتەکانی دوایی نیوەرۆ پیشبینی دەکرێت کاریگەری
درێژ بێتەو بۆ ناوچەکانی تر وەک ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و
هەولێر وە بۆ کاتەکانی ئێوارە کەش سەقامگیر
دەبێتەوە.
پلەکانی گەرما / کەمێک
نزم دەبێتەوە بە ( ١ – ٢ ) پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان
پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای
پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر ٢٥ پلەی سیلیزی
پیرمام ٢١ پلەی سیلیزی
سۆران ٢٢ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران ١٥ پلەی
سیلیزی
سلێمانی ٢٢ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ ٢٥ پلەی سیلیزی
دهۆک ٢٤ پلەی سیلیزی
زاخۆ ٢٥ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٢٤ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٣٠ پلەی سیلیزی